ئابوری
نرخی نەوت زیاتر بەرزبووه‌وه‌
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاریەکی کەمی بەسەردا هات و نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨١ دۆلارو ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ بەیانی بە ٨١ دۆلار و ٧٥ سەنت بوو.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٩ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، دوینێش لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٨ دۆلار و ٩ سەنت بوو.
138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/10/2022 7:07:34 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ