سه‌رما و به‌فر بارین زۆربه‌مانی نه‌خۆش خستووه ،ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ناپارێزین و به‌رگری له‌شمان كه‌مه ، پێویسته كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی خۆپارێزی بگرینه به‌ر به‌تایبه‌تی له كاتی به‌فر باریندا .
* پۆشینی جل و به‌رگ و گۆره‌وی و كڵاو و ده‌سته‌وانه‌ی ئه‌ستور و له‌پێكردنی پێڵاوی شیاو كه له‌گه‌ڵ كه‌شی ساردا بگونجێ، به تایبه‌تیش بۆ منداڵان و بهساڵاچوهكان.
* پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م شوفێران، به تایبه‌تی له ناوچه شاخاوییه‌كان، تا بكرێت بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێ ده‌رنه‌چن و ئۆتۆمبێله‌كانیان لێنهخوڕن و ئه‌گه‌ر ناچاریش بێت، ئه‌وا زنجیر له تایه‌كاندا ببه‌سترێت.
* تا ده‌توانی شله‌مه‌نیی گه‌رم بخۆره‌وه ، چونكه پارێزگاریی له گه‌رمیی له‌ش ده‌كات و بڕی پێویستی یه‌كه‌ی كایلۆریشی پێ ده‌به‌خشێ بۆ پاراستنی له‌ش له دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما.
* به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ هاوڵاتیان بیر له ئه‌نجامدانی گه‌شت له‌كاتی بارینی به‌فر بكه‌نه‌وه، باشتر وایه له‌ماڵه‌وه بمێنیته‌وه .
*خواردنی شله‌مه‌نی گه‌رم و شۆربای گه‌رم به‌تایبه‌تی له‌كاتی به‌فر باریندا زۆر به‌سووده و له‌ش گه‌رم ده‌كاته‌وه .
*خواردنه‌وی چای گه‌رم وخواردنه‌وه‌ی گه‌رم زۆر به‌سووده و له‌ش گه‌رم ده‌كات و ڕێگری ده‌كات له‌سه‌رما بوونت .