هەواڵ
دوای رۆژێکی تەواو و بەفرو سەرما دەبێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات شەوی ٢٠ ی کانوونی دووەم ئەم شەپۆلی بەفربارینە کۆتایی بێت، ئەمەش دوای رۆژێکی تەواو و بەفرو سەرما دەبێت کە لەسبەی ئێوارەوە، چوار شەممە دەستپێدەکات.

 

کەشی ئەمڕۆ و سبەی چوار شەممە رایگەیاند" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بە گشتی و سبەی شەپۆڵێکی بەفر بارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە پێشبینی هاتنی کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ دەبێت".

کەشناسی ئەوەش دەخاتەڕوو کە بارستە هەواییەکی جەمسەری زۆر سارد یاوەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازی دابارین لە زۆربەی کاتەکان بە بەفر دەبێت .سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە، بەفر بارینی دەبێت لەگەڵ تەواوی یان زۆربەی قەزاو ناحییەکانی ناوچە شاخاوییەکان".

دەربارەی هەولێر کەشناسی پێشبینی دەکات کە سەنتەری هەولێر سەرەتا نمە بارانی دەبێت بە تێکەڵی لەگەڵ بەفر بارین، پاشان لەگەڵ زیاد بوونی کاریگەری ئەم بارستە هەوایە ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین، لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە سەنتەری کرکووک ئەگەری بەفر بارین بە تێکەڵی لەگەڵ بارانی دەبێت.

کەشناسی پێشبینی دەکات رۆژی پێنج شەم رێکەوتی ٢٠ ی کانوونی دووەم لە کاتەکانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتای دێت .

596 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/18/2022 1:13:30 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ