تەندروستی
چاره‌سه‌رێكی‌ خێرای‌ كۆكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له‌م وه‌رزی‌ سه‌رما و زستانه‌دا زۆربه‌مان دووچاری‌ كۆكه‌ بوینه‌ته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی‌ كۆكه‌ی‌ ووشك زۆر بلاَوه‌ به‌هۆی‌ سه‌رما و هه‌وای‌ سارده‌وه‌ زیاتر توشت ده‌بێت ، زۆرجار شه‌وان ئه‌وه‌نده‌ كۆكه‌كه‌ت توند ده‌بێت نایه‌ڵێت بخه‌ویت .

چاره‌سه‌ری‌ خێرای‌ كۆكه‌ :
* كوپێك شیر + یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ له‌ هاڕاوه‌ی زه‌نجه‌بیل  + یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ له‌ شه‌كر یاخوود ئه‌گه‌ر هه‌نگوین هه‌بێ باشتر ده‌بێ، ڕۆژانه‌ دوو جار به‌تایبه‌ت به‌ر له‌كاتی خه‌وتن ئه‌مه‌ بخۆره‌وه‌ .
* گیراوه‌ی هه‌نگوین و زه‌یتی زه‌یتون 
یه‌ك كه‌وچكی‌  خواردن له‌ هه‌نگوین + یه‌ك كه‌وچكی‌  خواردن زه‌یتی زه‌یتون گه‌رم كردنی بۆ كه‌متر له‌ دوو خوله‌ك پاشان خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌كه‌ به‌ گه‌رمی، ڕۆژانه‌ دوو جار.
* خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم به‌ به‌رده‌وامی.
* غه‌رغه‌ره‌كردن به‌ خوێ و ئاو زۆر گرنگه‌ ، چونكه‌ ناو قورگت پاك ده‌كاته‌وه‌ .
147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/24/2022 7:48:42 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ