پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق پشكی كورده‌و له نێو كوردیشدا پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه ، له‌دوا هه‌ڵبژرادنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به جۆرێك پارتی هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و پۆسته ده‌دات و له گه‌ڵ لایه‌نی شیعی ڕیككه‌وتنی ژێر به‌ژێر ده‌كات و درزی خستۆته یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورده‌وه .
سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له به‌رامبه‌ر پارتی و كاندیده‌كه‌ی و پۆستی سه‌رۆك كۆمار چی د‌ڵێن ؟ئایا ییكێتی یان پارتی براوه‌ده‌بێت.
پارتی پاشقوڵی لە یەکێتی نەگرتووە لە یەکڕیزیی کوردی گرتووە
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ده‌ڵیت"پارتی لە بەغدا وەرەقەیەکی داوەتە یەکێتی وتویەتی واژۆی بکەن، واژۆشی نه‌کەن هەر ئەوەیە، بەڵام یەکێتی ئەوە قبوڵ ناکات‌و هیچ حزبێکی سیاسیش بەوشێوەیە کاری سیاسی ناکات."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو وەرەقەیەی کە پارتی هێناویەتی و چەند خاڵێکی تێدایە و بە دەستکەوت دەیفرۆشێتەوە، با بیهێنن ناوەڕۆکەکەی ئاشکرا بکەن بزانین چ دەستکەوتێکی بۆ گەلی کورد تێدایە."
ستران عەبدوڵا باسی لەوەشکرد، "پارتی پاشقوڵی لە یەکێتی نەگرتووە لە یەکڕیزیی کوردی گرتووە
كێشەكانی نێوان یه‌كێتی و پارتی رەنگدانەوەی لەسەر ناوخۆی كوردستان دەبێت
هه‌روه‌ها پۆڵا تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، بەپێی ئەو رێككەوتنانەی لەگەڵ پارتی هەیانە پۆستی سەرۆك كۆماری مافی یەكێتییە و هێشتاش رێككەوتنی ستراتیژیی پارتی و یەكێتی هەڵنەوەشاوەتەوە، كاتێك پۆستەكە مافی ئەوانە مافی خۆشیانە كێ كاندید دەكەن، ناكرێت پارتی دەستوەردان لەوەدا بكات، جگە لەوەی ئەوان ئاگادار بوون لەوەی كە كاك بەرهەم كاندید دەكەن و گفتوگۆیان هەبووە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، پێی وانییە كێشەكە دكتۆر بەرهەم بێت، بەڵكو ئەوان پۆستەكەیان دەوێت و دەیانەوێت پۆستەكە لە یەكێتی وەربگرن و بۆ ئەو مەبەستەش رێككەوتنیان كردووە، ئەوەشیان بە تاكلایەنە و بەبێ گەڕانەوە بۆ یەكێتی كردووە.
ئەو بەرپرسەی یەكێتی پێی وایە، كێشەكانی نێوان حزبەكەی و پارتی رەنگدانەوەی لەسەر ناوخۆی كوردستانیش دەبێت و هەموو ئەگەرەكان كراوەن بۆ بڕیاردان، بەڵام هیوادارن دۆخەكە زیاتر تەشەنە نەكات و كێشەكان چارەسەر بكرێت.
كاندید هه‌یه كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پاڵاوتووه، پێشتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ركراوه
ته‌لار له‌تیف پارێزهرو لێپرسراوی ناوه‌ندی كاروباری یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند: كاندید هه‌یه كه خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پاڵاوتووه، پێشتر له‌كابینه‌ی پێشووتری حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ركراوه‌و نێدراوهتهوه بۆ هه‌ولێر، كه بێگومان به‌پێی ده‌ستوور و یاساكان له‌عیراق ناكرێت كه‌سێك دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌و موڵكی گشتی لهئهستۆبێت و له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دوورخرابێته‌وه، له‌ئێستاشدا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت.
وتیشی: ئه‌و لیژنه تایبه‌ته‌ی كه له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكده‌هێنرێت له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان، پێویسته رێگری له‌و كاره بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن كه‌سێك كه شیاوی ئه‌و شوێنه نیه بچێته ئه‌و جێگه‌یه.
دادگای فیدراڵی ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئه‌گه‌ر لیژنه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش نه‌یتوانی ئه‌و پرسه یه‌كلا بكاته‌وه، بێگومان دادگای فیدراڵی ئه‌و پرسه یه‌كلاده‌كاته‌وه، پێویسته رێگری بكرێت له‌كه‌سێك جا له‌هه‌ر حزب و لایه‌نێك بێت له‌عیراق كه خۆی بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه له‌عیراق كاندید بكات كه دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر بێت.
ته‌لار له‌تیف ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌ڤاڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ته‌واو شیاوی ئه‌و پۆسته‌یه‌و ئه‌گه‌ر سه‌یری رابردوو و سیڤیه‌كه‌ی بكه‌یت، ده‌بینیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌و موڵگی گشتی تێوهنهگلاوهو ته‌واوی مه‌رجه‌كانی تێدایه‌و ده‌توانین بڵێن ئه‌وه‌یه كه ده‌وترێت كه‌سی شیاو بۆ شوێنی شیاو.
ئەنجامی ململانێکەش بە هەڵبژاردن یەکلایی دەبێتەوە
ئاریز عه‌بدولله ی سه‌ركرده‌ی یه‌كێتیی ده‌ڵیت" ناوەڕۆکی پڕۆسێسی دیموکراسی بریتیە لە ململانێی سیاسیی دوو یان چەند لایەنێکی جیاواز، ئەنجامی ململانێکەش بە هەڵبژاردن یەکلایی دەبێتەوە. لێرەدا، بەشێوەیەکی گشتی ئەوەندەی پڕۆسێسەکە بۆ بەرژەوەندیی گشتی گرنگە، ئەوەندە کێ دەیباتەوە و کێ دەیدۆڕێنێ نا، بەڵام لە هەڵومەرجی ئێستای عێراق و کوردستان بابەتەکە جیاوازە. جیاوازە، چونکە ململانێی دوو هێزی سەرەکی کوردستانی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری توانا و کاریگەرییەکانی هەرێمی کوردستان لەناو دەوڵەتێک، کە هێشتا ئامادەنییە دەستورەکەی خۆی جێبەجێ بکا، کەم و پەرشوبڵا دەکاتەوە".
ئایا کامیان دەیبەنەوە؟
ئارێز عەبدوڵلا ده‌شڵێت " دەکرا، یاخود هێشتاش دەکرێ بڵێین هەردووکیان و هەموومان، بەڵام کە ئەوە نایتە دی، ئەبێ بپرسین: بۆچی؟ لە وەڵامدا دەڵێم:
یەکەم: بەشداریکردنی پارتی لە هاوپەیمانی صەدر – حەلبوسی بەجیا هۆکارێکە.
دووەم: گۆڕینی سیاسەتی پارتی بە ئاراستەی پێکهێنانی کابینەی زۆرینەی عێراقچێتی بە پێچەوانەی هەڵوێستی ڕابردووی هۆکارێکی دیکەیە.
سێیەم: هەوڵدان بۆ ملپێکەچکردن و بێ ئیرادەکردنی یەکێتیەکی کاریگەر، کە چەندین ساڵە هاوپەیمانیەتی و دەشزانێ هەژموون و کاریگەری ئەو هێزە بە ژمارەی کورسیەکانی نا خەملێندرێ، هۆکارێکی ترە.
باسی له‌وه‌شكردوه"کەواتە، ئێستا یەکێتی و پارتی دەچنە مەیدانی هەڵبژاردن. بۆ یەکێتی دوو شت لە بردنەوەی پۆستەکە گرنگترن:
فێڵی لێنەکرا و هەر بەخاوەنی ویست و بڕیاری خۆی مایەوە.
یەکێتی لەسەر هەمان سیاسەتی نیشتیمانیی خۆی لە پێناوی بەرژەوەندیی گشتی ئامادەیی رێککەوتن بوو، بە هەمان هەڵوێست و لە هەمان ڕوانگەشەوە ململانێی خۆی دەکا.
ئێمە هەوڵی سەرخستنی کاندیدەکەی خۆمان دەدەین، بەڵام لە ئێستاوە براوەین، چونکە لە بنەڕەتەوە شەڕەكەمان تەنیا لەسەر پۆستەكە نییە، بەڵكۆ شەری ئیرادە و سەروەری یەكێتییە لەسەر هەمان بڕیار و هەڵوێستی جارانی.
هه‌روه‌ها شرۆڤه‌كارێكی سیاسی دووپاتیده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌نێو سه‌رجه‌م پاڵوێراوهكان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار گونجاوترینه‌و توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووانه ئیداره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بكات.
جێگه‌ی باسه "یەكشەممە ٢٣/١/٢٠٢٢ لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەقووڵی بژاردەكانی بەردەم یەكێتی بۆ خاڵە گرنگەکانی بەرنامەی حکومەتی داهاتووی عێراق و پۆستی سەرۆككۆمار تاوتوێ كرد و جەختیکردەوە كە لەم قۆناغەدا پێویستە داكۆكی تەواو لەم ئیستیحقاقەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێت و بپارێزرێت. لەمبارەیەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی، بڕیاریدا کە پشتگیری تەواو بکات بۆ سەرخستنی كاندیدی یەكێتی بۆ ئەو پۆستە، كە هەڤاڵ دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح-ە".