نرخی نه‌وت 90 دۆلاری تێپه‌ڕاند
ئاڕاسته:چاوان حسام
ئێواره‌ی دوێنێ نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان، 90 دۆلاری تێپه‌ڕاند، به‌ڵام ئه‌مرۆ دابه‌زی بۆ خوار 89 دۆلار.
ئێواره‌ی دوێنێ چواشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 90 دۆلاری تێپه‌ڕاند، تۆماركردنی ئه‌و نرخه‌ش بەرزترین ئاست بوو لە دوای ساڵی (2014)ەوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 89 دۆلار و 12 سه‌نت بوو، خاوی ئه‌مریكیش به 86 دۆلار و 70 سه‌نت بوو.
|