هەواڵ
ئەو کچەی بە تەور دایکی خۆی کوشت دەستگیرکرا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت" لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق كچێك بە تەور کۆتایی بە ژیانی دایكی خۆی هێنا و پاشان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر کرا".

 

بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق، پاش ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزە ئەمنییەكان، كە رووداوێكی كوشتن لە ناوچەی (عوبەیدی) لە باشووری شاری بەغداد ڕوویداوە، راستەوخۆ تیمێک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد کچێک بە تۆمەتى کوشتنى دایکى بە تەور دەستگیرکرا و رادەستى لایەنە تایبەتمەندەکان کرا بۆ وەرگرتنى رێوشوێنە یاساییەکان.

478 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/27/2022 11:10:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ