هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵای ریزبەندی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم ریزبەندی زانکۆکانی ھەرێمی بڵاوکردەوەو زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە.

 

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان   ریزبەندی زانکۆ حکومی و تایبەتییەکانی لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بەپێی لیستی ریزبەندی زانکۆکان، زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە و زانکۆی سەڵاحەدین و دھۆک لە ریزبەندی دووەم و سێیەمدان.

بەپێی راگەیەندراوەکە زانکۆی ھەولێری پزیشکی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر و زانکۆی زاخۆ پلەی چوارەم تا حەوتەمیان ھەیە، زانکۆکانی نەورۆز و جیھان و زانکۆی ئەمریکی و زانکۆی سۆران پلەی ھەشتەم تا دەیەمیان ھەیە.

92 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/27/2022 11:15:55 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ