وەزیری تەندروستیی هەرێم: ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
ئاراسته:عهبدول نهجم
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێم دوو هەزار و 833 هاووڵاتی توشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا (سامان بەرزنجی ) وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگهیاند"، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 833 هاووڵاتی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 7 كەسیش بەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە بۆیە هانی هەموو خەڵكی دەدەن بۆ وەرگرتنی ڤاكسین، چونكە زیاتر لە 70% ی نەخۆشەكان تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنن، بارودۆخی توشبووەكان جیاوازە بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بارودۆخیان خراپ نییە.
باسی لهوهشكردوه، بەردەوامن لە دابینكردنی ڤاكسین بۆ هاووڵاتیان و بڕیاریانداوە كە منداڵانی سەروو تەمەنی 6 ساڵیش دەتوانن ڤاكسین وەربگرن، بۆیە هانی هەموو خەڵكی دەدەن لە وەرگرتنی ڤاكسین.
|