مەحمود مەشهەدانی: سەرۆك كۆماری عیراق مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە
ئاراسته:عهبدول نهجم
مەحمود مەشهەدانی رایگەیاند: سەرۆك كۆماری عیراق مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو مافی هیچ حزبێكی تر نیە بەتایبەت پارتی.
(مەحمود مەشهەدانی) سەرۆكی پێشوتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی فورات نیوز، سەبارەت بەپۆستی سەرۆك كۆمار رایگەیاند: سەرۆك كۆماری عیراق مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو مافی هیچ حزبێكی تر نیە بەتایبەت پارتی، چونكە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگری پەرلەمانیان هەیە.
مەشهەدانی راشیگەیاند: سەرۆكی پارتی كێشەی تایبەتی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح هەیەو كێشمەكێشمی لە سەر دەكات.
وتیشی: پێویستە هەموو هەنگاو بنێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەحكومەتێك كە شایەنی گەلی عیراق بێت.
|