پۆلیسی سلێمانی داوای زیادکردنی ژمارەی دادوەرانی لێکۆڵینەوە دەکات
ئاراسته:عه‌بدول نه‌جم
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2022، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند، وه‌فدێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى سه‌ردانى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى سلێمانییان كرد و داوای زیادکردنی ژمارەی دادوەرانی لێکۆڵینەوەیان کرد.
باس لەوەش کراوە، ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى لە کۆبوونەوەیەکدا داوای لە سەرۆکی دادگا کرد، ژمارەی دادوەر و لێکۆڵەری دادوەری لە بنکەکانی پۆلیس زیاد بکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری داواکارییەکەی بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی، کەمی دادوەری لێكۆڵینەوە و لێکۆڵەری دادوەریی و زۆری ژمارەی داواکان بووە، کە بوونەتە هۆی خاو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە بنکەکانی پۆلیس.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشێکی دیکەی پرسی کۆبوونەوەکە، لەبارەی ڕێکارەکانی ڕادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە بووە، کە لەدادگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق فەرمانی گرتنیان هەیە و لە هەرێمی کوردستان دەستگیر دەکرێن.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەشدا، دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر هه‌ورامی سەرۆکی دادگا ڕایگەیاندووە، ڕادەستکردنەوەی ئەو تۆمەتبارانە، بەپێی ڕێنمایی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و لیژنەی هەماهەنگی دادوەری نێوان هەرێم و ناوەند، پێویستە لە ڕێگەی دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵەوە، ڕادەستی پارێزگاکانی ناوەند و باشووری عێراق بکرێنەوە.
|