به‌هۆی سه‌رما و به‌فر بارینه‌وه زۆربه‌مان دووچاری په‌تای وه‌رزی بوین ، به‌شێكمان زۆر به‌قورسی ئه‌م په‌تایه ده‌گرین و ڕه‌نگه هه‌ست به‌وه بكه‌ین كه توشی كۆرۆنا بوین ، زۆربه‌شمان به سووكی ده‌یگرین .
- ئه‌م په‌تایه په‌تایه‌كی ڤایرۆسیه‌و به‌كتریایی نییه.
- نیشانه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له ( پژمه ، كۆكه ، له‌رزو تا ، قوڕگ ئێشه ، سه‌ر ئێشه ، بێتاقه‌تی ، قاچ ئێشه).
- هه‌ندێك حاله‌تی كه‌م هه‌یه كه له لایه‌ن پزیشكه‌وه دیاری ده‌كرێت كه له‌گه‌ڵ ههوركردنه ڤایرۆسیهكه ، نه‌خۆش تووشی هه‌وركردنی به‌كتریایی ده‌بێت ، له‌و كاته‌دا به‌كارهێنانی ده‌رمان ئاساییه .
- به به‌راورد به كۆڕۆنا ، ئه‌م په‌تایه خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه ، زۆرجار یه‌ك ئه‌ندامی خێزانێك به نزیكه‌یی ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی تر تـوش ده‌كات له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت .
ـ پێویسته هه‌مان ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی كۆڕۆنا بۆ ئه‌م په‌تایه‌ش په‌یڕه‌و بكرێ وه‌كو مانه‌وه له ماڵه‌وه ، ماسك ، ده‌ست شوشتن .
- چاره‌سه‌ر : ئیسراحه‌تی ته‌واو ، وه‌رگرتنی شله‌مه‌نی زۆر ، پاراسیتامۆڵ ، خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم و خواردنه‌وه‌ی گه‌رم .