هەواڵ
سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە سەڵاح دەروێش کرد
 ئاڕاستە
ئەمڕۆ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر بە ئامادەبوونی حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کاوە محەمەد ئەمین ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان پێشوازیکرد لە سەڵاح دەروێش ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا.

لە دیدارێکی نێوان ھەردوولادا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە بە گشتی و ڕۆژئاوا بە تایبەتی گفتوگۆی لەسەر کرا، سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھێزەکانی سوریای دیموکراتی بەسەر تیرۆرستانی داعش لە حەسەکە لێکرد ، ووتیشی : ھیوادارین ئەمە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆ یەک دەنگی و یەکڕیزی ھێزە دیموکراتخوازەکانی سوریا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەموو ئەگەر و پێشھاتێکی تر کە مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست بکات.

دواتر سەڵاح دەروێش ئەندامی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەکانی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا کرد، ھاوکات ئاماژەی بە خراپی بارودۆخی ئابوری و خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاوا کرد، بە شێوەیەک کاریگەری کردووەتە سەر ئینتیما و گیانی نیشتیمان پەروەرانەی خەڵکی شارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بۆیە بیر لە جێھێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکەنەوە و شەپۆلێکی گەورەی کۆچکردنیان بەرەو ئەوروپا و ووڵاتانی تر دەستپێکردووە، ئەمەش بێگومان لە ئەنجامی نەبوونی ھەلی کار و خراپی گوزەرانیانە، لە لایەکی ترەوە بێ ئومێدن لە چارەسەری کێشە و گرفتەکان بۆیە ھیواخوازین ھاوکار و ھەماھەنگمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارودۆخە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وێڕای بەرز ھەڵسەنگاندنی خەباتی سیاسی لە ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەکرد کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە گرنگی و بە بایەخ پێدانێکی زۆرەوە دەڕوانێتە ڕەوشی ڕۆژئاوا و خەبات و تێکۆشانەکانیان، و ئامادەیی ھەموو ھاوکاری و پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و کاریگێڕی ناوخۆیی لە ڕۆژئاوا نیشاندا، چونکە کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بە بەشێکی دانەبڕاو لە کۆمەڵگەی کوردی دەزانین بۆیە بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەقامگیری و یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.

118 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/29/2022 12:09:27 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ