ترافیک
شه‌پۆلی‌ خۆڵبارین و شۆفێری‌ كردن
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
 به‌هۆی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی خۆڵبارین له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕاده‌ی بینین، به‌ پێویستی ده‌زانین هۆشداری بده‌ین به‌ شۆفێران كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو به‌رپرسیارانه‌ شۆفێری بكه‌ن و پابه‌ندی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بن له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:

كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی‌ بۆ شۆفێری‌ كردن له‌ كاتی‌ خۆڵباریندا :-

* كه‌مكردنه‌وه‌ی خێرایی

* پاراستنی ماوه‌ی سه‌لامه‌تی له‌ نێوان ئوتومبیله‌كان

* داگیرساندنی گڵۆپی ته‌م

* به‌كارهێنانی ماسك بۆ پاراستنی ته‌ندروستیت

سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان و ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار تا ئه‌كرێت ئه‌و ڕێگایانه‌ به‌كار نه‌هێنرێت و گه‌شته‌كان دوا بخرێن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌ كۆتایی پێدێت.

به‌هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك

له‌كاتی پێویست ده‌توانن سوود له‌م هێڵه‌ گه‌رمانه‌ وه‌ربگرن بۆ به‌ هاناوه‌ چوون :

۱۸۸ كۆنترۆڵی هاتووچۆ

ژماره‌ ۱٠٠ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كان PJCC

۱۲۲ فریاگوزاری ته‌ندروستی

۱۱٥ به‌رگری شارستانی

۱٠٤ پۆلیسی فریاكه‌وتن

۱٠٦ ئاسایش

 

راگه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی

  

 

 

68 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/18/2022 12:26:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ