هەواڵ
وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ٢٠٠ ملیار دینارەکە ی بەغدا ڕونكردنەوە دەدات
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیێنێت" ناردنی (٢٠٠) ملیار دینارەکە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت".

 

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕاگەیاندوة" ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی رێککەوتنی دوولایەنە کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، هەروەها ئاشکرایە کە ئەمە پەیوەستە بە پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بودجەی ئیمێرجینسی و دەبێت بەپێی یاسا و ئەو رێککەوتنە بێت کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا هەمانە".

ڕوونیشیکردەوە، دەربارەی بودجە، ئێمە هەموو کات بەشێکی دیاریکراومان هەیە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت و گومرگ و باجی دیکە رادەست بکات، ئەگەر ئەوە ئەنجام بدرێت، ئاشکرایە کە رێککەوتنەکە ئاشکرایە و هەردوولا دەبێت پابەندی بن، ئێستا ئەوەی کە لەبارەی یاسای بودجەی ئیمێرجینسی بەنیازین بیکەین ئەوەیە هەر خەرجییەک کە لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی حکومەتی فیدراڵیدا بێت، بۆ نموونە بەشە خۆراکی مانگانە، هەرێمی کوردستانیش بەیەکسانی دەگرێتەوە

186 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/20/2022 9:54:08 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ