ھۆشداریی دەدرێت لە دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان
ئاراسته:عهبدول نهجم
بەھۆی دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەتی نوێ، ھۆشداریی دەدرێت لە دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان لە عێراق ھاوشێوەی ساڵی ٢٠١٩.
چالاکوانان و چاودێرانی عێراق رایانگەیاندووە ، بەھۆی خراپی مامەڵەی سەرکردەی حزبەکان لەگەڵ قەیرانە کەڵەکەبوەکانی عێراق و خراپی خزمەتگوزاری و رەوشی ئابوری و بێ کاری، ھۆکار بۆ ئەوەی جارێکی تر خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستپێبکاتەوە ھاوشێوەی خۆپیشادانەکانی ساڵی ٢٠١٩.
ئەو چالاکوانانەی عێراق ھۆشداریی دەدەن لەوەی ئەگەر لایەنە سیاسیەکان ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان نەخەنەگەڕ، ئەوا رەوشی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت.
|