هەواڵ
خزمەتگوزاریی ماڵپەڕی پسوڵە لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کەوتە کار
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان کەوتنەکاری خزمەتگوزاری ماڵپەڕی پسوڵەی کارەبای لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین راگەیاند، کە لەرێگەیەوە هاوبەشانی کارەبا دەتوانن، بڕی بەکار‌هێنراوی کارەباکانیان و پارەکەی بۆیان هاتۆتەوە بزانن.

 

ئەمڕۆ ٢١ی نیسان پێنج شەممە وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە،  خزمەتگوزاریی ماڵپەڕی پسوڵە لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کەوتە کار.

باسی لەوەشکرد،هاوبەشانی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین دەتوانن بە نوسینی ژمارەی ئەژماری پسوڵەکەیان لە شوێنی دیاریکراو لەناو ماڵپەڕی پسوڵە، ئاگاداری  نرخی کارەبای بەکارهاتوی خۆیان بن بزانن مانگانە چەند کارەبایان بەکار هێناوە.

  لە سەرەتای ئەمساڵ وەزارەتی کارەبای هەرێم کەوتنە کاری خزمەتگوزارییەکەی لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ڕاگەیاند.

هاوکات لەمانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاوڵاتیان سیستەمی خزمەتگوزاری سکاڵای ئەلیکترۆنی خستە کار، بۆ بەدواداچون و چاودێری، و وەڵامدانەوەی راستەوخۆی، ٪٨٠ئ کێشەی  هاوڵاتیان لە سكاڵا و داواکاری و رەخنە .

زۆرینەی ئەو سکاڵایانەی هاوڵاتیان لەرێگەی سیستەمەکەوە گەیاندویانەتە وەزارەتی کارەبا خۆیان لە کێشەکانی( پێوەری زیرەک، نەگەیشتنی پسوڵەی کارەبا، نەگەیشتنی خزمەتگوزاری بەگەڕەکە نوێیەکان، سکاڵای فەرمانبەران، سەرپێچی)بون.

147 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/21/2022 10:52:06 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ