هەواڵ
ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

وەزارەتى پلاندانانى عێراق ژمارەى دانیشتووان و گەشەى ساڵانەى دانیشتووانى بە نێرو مێ وە بڵاوکردەوە کە زیاترە لە ٤١ ملیۆن هاوڵاتی .

ڕۆژی هەینی ٢٢ی نیسان ، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانان، عەبدولزهرە هنداوى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاندوه‌، بەپێی دوایین خەمڵاندن ژمارەى دانیشتووان گەیشتووەتە ٤١  مليۆن و ١٥٠هەزار کەس، ٪٥٠،٥  ى نێر و ٪٤٩،٥ مێ یە و هەروەها وتیشى" ڕێژەى گەشەى ساڵانە ٢.٦ ٪  ساڵى ٢٠٢٠ گەشەى دانیشتووان ملیۆنێک و٢٥٨ هەزار بووە، لەکاتێکدا ساڵى ٢٠٢١ گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٢٨٤.

ناوبراو  هۆکاری دواکەوتنی سەرژمێری گشتی شی گەڕاندەوە بۆ نەبوونى بودجە و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا.

265 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/23/2022 9:09:21 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ