هەواڵ
چی بکەی باشە بۆ ئەوەی دڵەڕاوکێت کەم کەیتەوە؟
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئیڤان قادر ڕاوێژکاری دەروونی کلینیکی بۆئاڕاسته‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت"چه‌ند خاڵێك ده‌خه‌مه‌ ڕوو  کە لە لایەن خۆتەوە دەکرێن  یارمەتیت دەدەن بۆ ڕزگار بوون لە قەلەقی و دڵەڕاوکێ  ئەگەر ڕەچاویان بکەی".

 

١. قاوە کەم کەوە، چونکە مادەی "کافایین" ی تێدایە کە وریاکەرەوەیەو دڵەڕاوکێ زیاتر دەکات  دووربە لە ماددە کحوولیەکان".

٢. وەرزش بکە.

٣. ڕاهێنانی هەناسەوەرگرتن و دانەوەی قووڵ بکە. بەڵام ئەگەر قووڵ نەبێ سوودی نیە. هەوا بۆ ناو سیەکانت با بچێ، لە وەرگرتندا تا ٤ بژمێرە،پاشان هەناسەت بوەستێنەو تا ٣ بژمێرە، لە هەناسەدانەوەش تا ٤ بژمێرە، دووبارەی بکەرەوە.

٤. شتێک بکە کە حەزی پێ دەکەی  هیوایەتێکت ئەنجام بدە. هیچ نەبێ ١٠ خولەک لە ڕۆژێکدا، (وەکو وێنە، مۆسیقا، خوێندنەوە). لە کاتێکیشدا ئەم ئارەزووانە دەکەیت، بڕیارێک لە ناو خۆتا بدە کە بیر لە فشارەکان نەکەیەوە.

٥. کاتێکی خۆش بەسەر ببە لەگەڵ ماڵ، پەیوەندی گرتن بە تەلەفۆن و سۆشیاڵ میدیاش سوودی هەیە.

٦. خۆشوشتن ڕەنگە بەسوود بێت بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ.

٧. هەستت بۆ کەسێکی نزیکی خێزانەکەت دەربڕە. وەسفی حاڵەتی قەلەقی یەکەت بۆ دەوروبەری نزیکت دەرببڕە.

٨. ئەرکی زیاد لەخۆت بار مەکە، بەتایبەتی لە سەرکار  خۆت ڕابێنە بڵێی: (ببوورە پێم ناکرێ)، کاری زیادە لە خۆت کۆمەکەرەوە.

٩. نوستنێکی باش بکە  بە خشتەیەکی ڕێک و بەردەوام. ٧-٩ کاژێر نوستن لە ڕۆژێکدا پێویستە. هەوڵ بدە لە هەمان کات بچیە سەر جێگاو لە هەمان کاتیش هەڵستی. فەیسبوک و ئەنتەرنێت کۆنتڕۆڵ کە.

١٠. کاژێرێک پێش چوونە ناو جێگا، تەلەفۆن و لاپتۆپ و تەلەفزیۆن بەکارمەهێنە  چونکە ئەوانە شیرازەی نوستن و دەردانی (میلاتۆنین) تێکدەدەن، بەهۆی ئەو شەوقە ڕووناکەی دەریدەدەن.

١١. ئەو شتانەی کە سەرچاوەی نیگەرانین بۆت، لێیان دووربکەوە. بۆ نموونە ئەو هاوڕێ و کەسانەی لە دەوروبەرتن و بەردەوام مایەی بێتاقەتین بۆت، خۆتیان لێ دووربکەرەوە.

١٢. یۆگا یان خۆخاوکردنەوە بکە.

١٣. داوای یارمەتی بکە  لای کەسە نزیکەکانت گوزارشت لە خۆت بکە، داوای یارمەتییان بکە  هەندێ جار بەس بە درکاندنی هەستەکەت هەست بە باشتربوون دەکەی، ئەگەر هیچیشت بۆ نەکەن.

١٤. ئەگەر دڵەڕاوکێ و  قەلەقیەکی  زۆرترت هەیەو بەو ڕێگایانەی سەرەوە کۆنتڕۆڵ ناکرێ، ئەوا بیر لە چوونە لای پزیشکی دەروونی بکەرەوە  ئەگەر چووی جوان حاڵەتەکەتی بۆ باس بکە  بێگومان پسپۆری دەروونی دەتوانێت حاڵەتەکەت بەجوانی دەسنیشان بکاتئایا گەیشتۆتە ڕادەیەک پێویست بە چارەسەر بکات نا؟ ڕەنگە هەندێک ڕێنماییت پێ بدات، بەڵام ڕەنگە هەندێ جار پێویست بە هەندێ جۆرە دەرمانیش بکات.

 

169 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/26/2022 11:21:25 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ