هەواڵ
یەكەم رۆژی جەژنی ڕه‌مه‌زان دیاری دەكرێت
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

 نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق پێشبینی دەكات رۆژی سێشەممەی داهاتوو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت

 

سەنتەری توێژینەوە و دیراساتی گەردونناسی سەر بە نوسینگەی عەلی سیستانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "مانگی شەوال چاوەڕوان دەكرێت لەسەرتاسەری جیهان كاتی خۆرئاوابوونی رۆژی دووشەممەی داهاتوو بەچاو ببینرێت و رۆژی سێ شەممە یەكەم رۆژی جەژن بێت". 

لەو بارەیەوە سادق عەتیە، كەشناسی عێراقی لە بڵاوكراوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی رۆژی دووشەممە مانگ بە چاو نابینرێت، بۆیە زۆرێك لە وڵاتان پشت دەبەستن بە بینینی لەرێگەی تەلسكۆبەوە و بەدڵنیاییەوە رۆژی دووشەممە دەكەنە جەژن

ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوەی جەژنەكانی رەمەزان و قوربان، ئاینزاكانی سوننە و شیعە بە جیا یەكەم رۆژی جەژن دیاری دەكەن و هەمیشە سوننە رۆژێك پێش شیعە دەیكاتە جەژن.

176 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/27/2022 9:42:11 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ