سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: دیداری یه‌كێتی پێداچونه‌وه‌یه به سیاسه‌تی یه‌كێتیدا
ئاراسته:عه‌بدول نه‌جم
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت" سازكردنی دیداره‌كه بۆبه خودا چونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا".
دكتۆر بێستون سابوراوایی ئه ندامی ئه نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه كێتی سه‌باره‌ت به دیداری یه كێتی و ئامانجی دیداره‌كه بۆ(ئاڕاسته) ڕایگه‌یاند" سازكردنی دیداره‌كه بۆبه خودا چونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا ".
بێستون سابوراوایی زیاتر دواو وتی" هه‌موو جوڵه‌و پرس و ڕاوهرگرتنێك كارێكی باشه وه ئێمه ته‌نها ڕای یه‌كێتیه‌كان وه‌رناگرین به‌ڵكو كه‌سانی ڕۆشنیرو ئه‌كادیمی و كه‌سانی شاره‌زای بواره جۆراو جۆراكانیشمان به‌شداری پێكردوه كه ئه‌وه بۆخۆی گرنگی خۆی هه‌یه و كار له‌سه‌ر گله‌یی و ڕه‌خنه‌كان ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"گله‌ییه ئامێزه‌كان و گلییه داهێنه‌ره‌كان و گله‌ییه ڕووخێنهرهكانیش وه‌رده‌گرین چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یی كه دایده‌نێن بۆخزمه‌تی یه‌كێتی نیه ته‌نها بۆخزمه‌تی خه‌ڵكه له ههموبوارهكاندا".
|