به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی شازاده چارلزی به‌ریتانیا ته‌نوره ده‌پۆشێت
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
له یه‌كێك له سه‌ردانه‌كانیدا بۆ سكۆتله‌ندا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی شازاده چارلزی به‌ریتانیا ته‌نوره ده‌پۆشێت.
له ڕاستیدا ئه‌مه كه‌لتورێكی پیاوانی سكۆتله‌ندایه و پێیان وایه زیاتر پیاوانه‌یه و سه‌رنجڕاكێشتر ده‌بن و له مێژه‌وه هه‌یه، كه بهنهخشێكی تایبه‌ت ئاماده ده‌كرێن و له بۆنه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌پۆشرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای باس و خواست بوو بۆچی شازاده‌یه‌ك ڕازی بوو ئه‌م ستایله بپۆشێت له‌م سه‌ردانه فه‌رمیه‌دا له كاتێكدا ئه‌مه كه‌لتوری ئه‌و نییه، به‌پێی زانیارییه‌كان شازاده چارلز كه وه‌لی خێزانه‌كه‌یه‌تی له به‌ریتانیا و كاتێك سه‌ردانی قه‌ڵای مورال ده‌كه‌ن كه شوێنێكی مێژووی خێزانی شاهانه‌ی سكۆتلهندیهكانهوه وه‌ك نه‌ریتێك و رێز گرتن له‌و دابونه‌ریته ته‌نوره ده‌پۆشێت.
ده‌وترێت خێزانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا زۆر له دابونهریتهكانی سكۆتلهندایان پێ ڕازامهنده و شاره‌زایین هاوكات زۆرینه‌ی پشووهكانیشیان له ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌سه‌ر ده‌به‌ن و گرنگی به چالاكی و مێژوویان ده‌ده‌ن.
|