شوشتنی زمان و ددان
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كێشه‌كانی ددان ته‌نیا خاوێنهكردنهوهیان نییه، به‌ڵكوو زۆر هه‌ڵه له‌كاتی شۆردنی ددان ئه‌نجام ده‌درێن، نابێت له‌سه‌ریان به‌رده‌وام بین.
زۆربه‌مان بێ ئاگاداریی خۆمان، له‌كاتی شۆردنی ددان چه‌ندین هه‌ڵه ده‌كه‌ین، كه ده‌بێته هۆی زیان پێگه‌یاندنی ددانه‌كانمان، به‌پێی ئه‌و بڵاوكراوه‌ی كه له رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی، ئاماژه‌ی به‌و هه‌ڵانه‌ی خواره‌وه كردووه.
* شۆردنی ده‌م: زۆربه‌مان ده‌ممان به ئاو ده‌شۆین، دوای شۆردنی ددان به فڵچه، له ڕاستیدا ئه‌و كرداره هه‌ڵه‌یه، ده‌بێت كاتی پێویست به پێكهاته‌كانی ناو هه‌ویری ددان (مه‌عجوونی ددان) بدرێ تا كاری خۆی بكات و با كه‌مێك له‌سه‌ر زمانت بمێنێته‌وه و به فڵچه‌ی تایبه‌تی ده‌توانیت زمانت بشۆیت .
* ده‌رمانی شۆردنی ده‌م: دوای شۆرینی ددان ده‌رمانی شۆردنی ده‌م به‌كار مه‌هێنه ، چونكه هۆكارێكه بۆ ووشك بوونه‌وه‌ی ناو ده‌م و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتربوونی به‌كتریای ناو ده‌م .
* زمان: ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك خاوێنكردنه‌وه‌ی زمان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده زمان گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه، زمان شوێنێكی گونجاوه بۆ ته‌شه‌نه‌كردنی به‌كتریا، بۆیه دكتۆرانی ددان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به به‌كارهێنانی فلچه‌ی تایبه‌ت بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی زمان.
|