له‌ساڵێكدا چه‌ند جار ده‌گریت ؟
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، خانمان له ساڵێكدا 72 جار ده‌گرین، كه دوو هێنده‌ی گریانی پیاوان ده‌كات.
هه‌میشه خانمان دڵته‌نگی و خه‌مه‌كانیان به گریان ده‌رده‌بڕن، هه‌ندێكجار ئه‌و هۆكاره‌ی بۆیدهگرین شایه‌نی دڵۆپێك فرمێسك نییه، به‌ڵام هه‌ستیان ناسكه و زووتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌رییه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی پیاوان كه زۆر كه‌م هانا بۆ گریان ده‌به‌ن.
له مانگێكدا خانمان لایه‌نی كه‌م 6 جار ده‌گرین، كه له ساڵێكدا ده‌كاته 72 جار، به‌ڵام پیاوان له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا ره‌نگه بگاته سێ‌جار یان كه‌متر.
پیاوان كه‌متر هه‌ست به شه‌رم ده‌كه‌ن، گریانهكانیشیان ده‌شارنه‌وه به‌تایبه‌ت له شوێنی گشتی، به‌ڵام خانمان له هه‌موو بارودۆخێكدا هه‌سته‌كانیان به گریان ده‌رده‌بڕن، ته‌نانه‌ت زۆركات سه‌یركردنی فیلمێك دهیانگریهنێت.
|