هەواڵ
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت"بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینه‌ی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەتەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرتووە".

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی له‌ لیدوانێكدا ڕاگەیاندوه‌" بەهۆی کەشوهەوا و خۆڵبارینی زۆرەوە گەشتەکانیان تا کاتێکی نادیار ڕاگرتووە و کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیش پەیوەستە بە ئاسایی بوونەوەی کەشوهەواوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین تاڕادەیەکی زۆر و ناسەلامەتی گەشتەکان بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانمان داوە.

85 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2022 9:24:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ