هەواڵ
له‌باره‌ی گیان له‌ ده‌ستدانی منداڵان ئامارێك بڵاوكرایه‌وه‌
 ئاڕاستە : هەردی حەسەن

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی یەك مانگدا(۱٫۹۸٥) منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵان  داخڵ كراون.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی ٤/۱ بۆ ۲۰۲۲/٤/۳۰   (۱٫۹۸٥) منداڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری لەشاری سلێمانی داخڵكراون و (۱۲٫۱۳٦ )منداڵی نەخۆش لەبەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری (٥۸٥) حاڵەتی هەناسەتوندی تۆماركراوە و هەروەها( ٦٦۱ ) تیشك گیراوە و (۳٥۳) سۆنار و( ۱۹۰ )ئیكۆ و (۳۲) نازور كراوە )(۳۸۲)پشکنینی هۆڕمۆنی گەشە( ۱۰٫٥٥۰)پشکنینی تاقیگەی و ( ۲۱) حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ لەو نەخۆشخانەیە تۆماركراوە.

119 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2022 9:33:04 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ