هه‌مووان ده‌زانین خه‌وی قوڵ چه‌ند به‌سووده و جه‌سته‌مان چه‌ن پێویستی پێیه‌تی ، بۆیه پێویسته به‌باشی بخه‌وین و له‌كاتی خۆیدا سوود له خه‌وه‌كه‌مان وه‌ربگرین.
گرنگترین سووده‌كانی خه‌وی قوڵ كه ره‌نگه زۆركه‌س نه‌یان زانیبێت، به‌م جۆره‌یه:
*خه‌وی قوڵ كارده‌كات له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی یادگارییه نوێیه‌كان و هه‌ڵگرتنیان، به‌هێزكردن و باشتركردنی بیره‌وه‌ری .
* یارمه‌تیده‌ره بۆ چالاكبوونه‌وه‌ی مێشك و پارێزگاریكردن له ته‌ندروستی مێشك.
* كرداری زینده‌پاڵ بۆ گلوكۆز له مێشكدا باشتر ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێشك ده‌حه‌وێته‌وه ، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌دات بۆ نوێبوونه‌وه‌ی وزه‌كه‌ی.
* هانی ده‌ردانی ئه‌و هۆرمۆنه ده‌دات كه یارمه‌تی شانه‌كانی جه‌سته ده‌دات گه‌شه بكه‌ن، خانه‌كان نوێ ببنه‌وه و شانه‌كانی مێشك باشتر ببن.
* وزه‌ی جه‌سته زیاتر ده‌بێت.
* سیستمی به‌رگری به‌هێزده‌كات.
* سووڕی خوێن چالاك ده‌كات.