فلته‌ری گریانه‌كه‌ی سناپ چات ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
نزیكه‌ی دوو هه‌فته ده‌بێت سناپ چات فیلته‌رێكی نوێی دابه‌زاندووه كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبووه‌ته‌وه وه‌ك گاڵته‌جاری و خۆشی به‌كارده‌هێندرێت به‌ڵام بیرۆكه‌كه‌ی له‌كوێ هێناوه ئه‌مه جێگای پرسیاره؟
به‌شێكی زۆر له سه‌رچاوه‌كان و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن بیرۆكه‌ی فیلته‌ری گریانی سناپ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دادگایی نێوان ئه‌مبه‌ر هێرد و جۆنی دێپ، كاتێك ئه‌مبه‌ر هێرد ده‌گری و له‌به‌رامبه‌ر ناكۆكیه‌كانی و گرفته‌كانی له دادگا.
به‌ڵام به‌فه‌رمی سناپ چات ئه‌م ده‌نگۆیه‌ی ره‌ت كرده‌وه و ئاماژه‌ش ده‌دات به‌وه‌ی چه‌ند مانگێك به‌رله دادگایی ئه‌مبه‌ر هێرد و جۆنی دێپ بیرۆكه‌ی فیلته‌ری گریانیان داناوه.
|