سوپاسى پاڵپشتى وهەوڵەکانى خاتوو شاناز كرا
ئاڕاستە
قائیمقامى کفرى سوپاسى پاڵپشتى وهەوڵەکانى خاتوو شاناز بۆ باشترخزمەتکردنى سنورەکەیان دەکات.
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئهحمهد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى و سەرپەرشتیارى مەڵبەندى ١ى رێکخستنى سلێمانى(ى.ن.ک)، ئەمڕۆ ١٦ى ئایارى ٢٠٢٢، لەنووسینگەى تایبەتى خۆى لەشارى سلێمانى پێشوازیکرد لە شەماڵ نامیق قائیمقامى کفرى و لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەبارەى هەوڵەکان بۆ پاراستنی شوێنەوارە دێرینەکانى قەزاکە و گوزەرانى هاوڵاتیان و چۆنیەتى باشتر خزمەتکردنى سنورەکە.
لەو دیدارەدا، شەماڵ نامیق قائیمقامى کفرى پوختەیەکى لەبارەى دۆخى قەزاکە و پلان و هەوڵەکانیان بۆ باشتر خزمەتکردنى سنورەکە و دانیشتوانەکەى رونکردەوە، سەرباری سوپاسکردنی بۆ پاڵپشتى و هەوڵە بەردەوامەکانى، پرسینەوە و پشتیوانییەکانى خاتوو شاناز-ى بۆ خزمەتکردنى سنورەکە و هاوڵاتیان بەگرنگ ناوبرد و دواتریش زانیارى وردى لەبارەى دۆخى شوێنەوارە دێرینەکانى قەزاکە خستەڕوو.
لاى خۆیەوە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆشحاڵى خۆى دەربڕى کە هەڤاڵ شەماڵ لەماوەى دەستبەکاربونیدا جێدەستی خزمەتەكانی بەسیمای سنورەکەوە دیارە و بەردەوام لە ناوخەڵکدایە و راشیگەیاند، جگەلە خزمەتەکانت لەبوارى حکومى و ئیدارى، هەمیشە نمونەی كادری بەڕەوشت و بەهەڵوێست و دڵسۆز بوویت و بە پەرۆشییەوە ئەركە حزبیەکانیشتان راپەڕاندوە.
|