وەرزش
ریاڵ مەدرید دوایاری خۆی دەکات
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

هەفتەی داهاتوو کۆتایی بەیاریەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی دێت و ریاڵ مەدرید دوایاری لەگەڵ بیتیس  دەکات.  

 لەمیانەی یاریەکانی هەفتەی ۳٨ و کۆتایی خولی لیگای ئیسپانیادا ڕۆژی هەینی سەعات ۱۰ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان یانەی ریاڵ مەدریدی خاوەنی نازناو لەیاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆی تایبەت بەخۆی میوانداری یانەی ڕیاڵ بیتس دەکات.  
 یانەی سپی پۆشەکان هەرچەندە لوتکەی ڕیزبەندی گرتوەو نازناوی خولی ئیسپانی مسۆگەر کردوە بەڵام نایەوێت لەبەردەم هاندەرانیدا سێخاڵی یاریەکە لەدەستبدات ،هاوکات لەیاریەکی دیکەدا هەردوو یانەی ریاڵ ڤالیکانۆو لیڤانتی ڕووبەرووی یەک دەبنەوە

‌ ڕۆژانی شەمەو یەکشەمەی داهاتووش کێبڕکێکانی خولەکە درێژەیان دەبێت کەلەگرنگترینیاندا یانەی بەرشەلۆنەی خاوەنی پلەی دووەمی ڕیزبەندی میوانداری ڤیاریاڵ دەکات و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش دەبێتە میوانی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد.

138 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/19/2022 11:25:22 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ