وەرزش
مان سیتی بووە پاڵەوانی پریمەرلیگ
 نه‌ورۆز شێخ زیره‌ك

لەپێنج خولەکی شێتانەدا یانەی مانچستەر سیتی توانی ڕیمۆنتادا لەبەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێلادا بەرپابکات و بۆجاری شەشەم نازناوی پریمەرلیگ و بۆهەشتەمین جار لەمێژوودا نازناوی خولی ئینگلیزی بەدەست بێنێت.

  لەمیانەی دوایاریەکانی خولی ئینگلیزیدا یانەی مانچستەر سیتی لەیارگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد، یانەی میوان هەرلەسەرەتاوە باشتر یاریی دەکردو توانی لەخولەکەکانی ۳۷ و ٦۹دا دەستپێشخەری بکات و لەڕێگای یاریزانان ماتی کاش و فلیپ کۆتینیۆوە دوو گۆڵ تۆماربکات ،بەڵام یانەی خاوەن یاریگا لەماوەی پێنج خولەکدا شۆڕشێکی بەرپاکردو توانی سێ گۆڵی یەک لەدوای یەک تۆمارکات لەخولەکەکانی ۷٦ و ۷٨ و ٨۱ دا لەڕێگای یاریزانان گۆندۆگان دووگۆڵ و ڕۆدریگۆ هێرناندزەوە.      بەو بردنەوەیەش یانەی سیتیزن توانی کۆی خاڵەکانی بگەیەنێتە ۹۳ خاڵ و بەجیاوازی تەنها یەک خاڵ پێش یانەی لیڤەرپوڵ بکەوێت و نازناوەکەی لێ بسەنێت.

208 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/23/2022 9:50:03 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ