بن زیمە: تەنها بیر لەیاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەکەمەوە
نهورۆز شێخ زیرهك
لەدوا لێدوانیدا کەریم بن زیمەی فەڕەنسی و یاڕیزانی هێڵی پێشەوەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاند: لەئێستادا مێشکم بەهیچ شتێکەوە خەریک ناکهم و تەنها بیر لەیاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکەمەوە .
ئەو لێدوانەی بن زیما پاش دەنگۆی شکست هێنانی گرێبەستی یانەی شاهانە هات کەبەنیاز بوو( کلیان مپاپێی) فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بکڕێت، مپاپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پاریسیەکە تاساڵی ۲.۲٥ نوێ کردەوە هەربۆیە یانەی ڕیاڵ مەدرید نەیتوانی بۆندی پێشکەش بکات .
جێی بیرهێنانەوەیە یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاری کۆتایی خولی چامپیۆنس لیگدا ڕۆژی شەمەی داهاتوو ۲٨ی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی لیڤەرپوڵی ئێنگلیزی یاریی دەکات و براوەشیان نازناوەکە بەدەست دێنێت.
|