هونەر
له‌كۆتاییدا ده‌ركه‌وت پیكێ‌ چۆن خیانه‌تی‌ له‌ شه‌كیرا كردووه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

گۆرانیبێژی‌ جیهانی‌ شه‌كیرا له‌ تویتێكدا ده‌رباره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی دڵنه‌وایی به‌خشیه‌ هه‌وادارانی و ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی هۆكاری بوونی ئۆتۆمبیلی فریاكه‌وتن له‌ ماڵه‌كه‌یان و چوونی بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتنی باوكی بووه‌ نه‌ك خودی خۆی.

 

له‌ چه‌ند كاتژمێری رابردوودا ده‌نگۆی ناجێگیری بارودۆخی ته‌ندروستی ته‌واوی میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ژاند به‌هۆی خیانه‌تی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پیكێ، به‌ڵام دواجار شه‌كیرا جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌وه‌ی ته‌ندروستی جێگیره‌.

دواجار دوای 12 ساڵ خۆشه‌ویستی و بوونی دوو منداڵ شه‌كیرا گۆرانیبێژی جیهانی و یاریزانی تۆپی پێ جێرارد پیكێ جیابوونه‌وه‌ی خۆیان به‌فه‌رمی راگه‌یاند.

هاوكات باس له‌وه‌ ده‌كرێت له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ فێستیڤاڵی كان له‌ فه‌ره‌نسا، شه‌كیرا به‌ خیانه‌تی پیكێی زانیوه‌ .

جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و خانمه‌ی له‌گه‌ڵ پیكێ بووه‌ كچێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵی قژ زه‌رد بووه‌ و خوێندكاره‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ڵام ناسنامه‌ی ئاشكرا نیه‌.

277 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/5/2022 11:24:50 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ