ترافیک
باوترین ڕێگه‌.. بۆ كه‌م سه‌رف كردنی‌ به‌نزین
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

سه‌رف كردنی‌ به‌نزین له‌ ئۆتۆمبێلێكه‌وه‌ بۆ ئۆتۆمبیلێكی‌ تر ده‌گۆڕێت ، شۆفێران زیاتر ئاره‌زوو ده‌كه‌ن ببنه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی‌ كه‌ كه‌مترین به‌نزین سه‌رف ده‌كه‌ن ، ماڵپه‌رێكی‌ به‌ریتانی‌ باسی هه‌ندێك رێگا ده‌كات بۆ كه‌م سه‌رفكردنی به‌نزین، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

*كێشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌م بكه‌ره‌وه‌:

هه‌رچی شتێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌یه‌ ده‌ریبهێنه‌ و كێشی كه‌م بكه‌ره‌وه‌، چونكه‌ تا كێشی زۆرتربێت به‌نزین زۆرتر به‌فیڕۆ ده‌چێت.

*تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت با كه‌م هه‌وا نه‌بێت:

ئه‌گه‌ر تایه‌یی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كه‌م هه‌وابوو ئه‌وا له‌ ٪٣ زیاتر به‌نزین به‌فیڕۆده‌چێت.

*ئۆتۆمبێله‌كه‌ت پڕ به‌نزین مه‌كه‌:          

٧٠ لیتر له‌ به‌نزین نزیكی ٥٧ كیلۆ ده‌كات، بۆیه‌ كه‌متری تێ بكه‌ و یارمه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بده‌ زیاتر بڕوات.

*هێواش پێ به‌ ئیستۆپدا بنێ‌:

پێنان به‌خێرای به‌ ئیستۆپدا، ده‌بێته‌ هۆی به‌فیڕۆدانی زیاتری به‌نزین، بۆیه‌ ئاگاداربه‌.

*هێواش ئۆتۆمبێل لێبخوڕه‌:

له‌وانه‌یه‌ باوترین رێگه‌ بێت بۆئه‌وه‌ی كه‌متر به‌نزین سه‌رف بكه‌یت .

137 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/6/2022 11:44:39 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ