زۆربه‌مان به‌هۆی كێشه و گیر‌و گرفته‌كانی ژیانه‌وه دووچاری غه‌م و دڵه‌ڕاوكێ و بێتاقه‌تی ده‌بینه‌وه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیر كردنه‌وه‌ی زۆر ئاماژه‌ن بۆ ماندووبوونی رۆح و ده‌روون نه‌وه‌كو جه‌سته.
* به‌رده‌وام هه‌ست به هیلاكیی ده‌كه‌یت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ی زیاتر له هه‌شت كاتژمێریش ده‌خه‌ویت.
* ده‌ته‌وێت له راستییه‌كان هه‌ڵبێیت و زۆرینه‌ی كاته‌كان خه‌یاڵ ده‌كه‌یته‌وه و خه‌ون ده‌بینیت، بیر له رابردوو یان داهاتوو ده‌كه‌یته‌وه و له ئێستا هه‌ڵدێیت.
* ئاره‌زوی هیچ كار و چالاكیه‌ك ناكه‌یت كه تاقی بكه‌یته‌وه.
* له‌ناكاو گۆڕانكاری له هه‌سته‌كانتدا روده‌دات، ده‌مێك توڕه‌یت و ده‌مێك نیگه‌ران، دڵخۆشیت و له‌پڕ خه‌مبار ده‌بیت.
* له ناخت‌دا هه‌ست به ته‌نهایی ده‌كه‌یت، وابیر ده‌كه‌یته‌وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت لێت تێبگات.
* ئاره‌زو ده‌كه‌یت خۆت له كه‌سانی دیكه دوربخه‌یته‌وه و خۆت بشاریته‌وه.