هەمەڕەنگ
به‌بێ‌ ڕێجیم كردنی‌ قوورس كێشت دابه‌زێنه‌ !!
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

زۆربه‌ی كه‌س بڕوای وایه‌ رێجیمكردنێك به‌ته‌نیا ده‌توانێت كێش داببه‌زێنێت، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ له‌ شێوازی خواردنیش یه‌كێكه‌ له‌ رێگه‌كان بۆ دابه‌زینی كێش، بۆیه‌ كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ دابه‌زینی كێش به‌بێ په‌یڕه‌وكردنی رێجیمێكی قورس و تاقه‌ت پڕوكێنه‌ر.

كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاریی بۆ دابه‌زینی كێش كه‌ پێویست به‌ رێجیمێكی قورس ناكات، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

* وه‌رزشكردن و چالاكی وه‌رزشی:

وه‌رزشكردن پێنج بۆ شه‌ش رۆژ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا پێویسته‌ و سوودی بۆ دابه‌زینی كێشی جه‌سته‌ هه‌یه‌.

* مه‌هێڵه‌ جه‌سته‌ت هه‌ست به‌ برسییه‌تی بكات:

ژه‌مه‌كانت زۆر بكه‌ به‌ڵام خواردنی ته‌ندروست بخۆ، بۆئه‌وه‌ی جه‌سته‌ برسی نه‌بێت و ده‌ست نه‌كه‌یت به‌ زۆرخۆری.

* خواردنی ته‌ندروست نه‌ك كه‌م كردنه‌وه‌ی خواردن:

كه‌م خواردن ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ماده‌ی خۆراكی له‌ جه‌سته‌دا و ئه‌وه‌ش ته‌ندروست نییه‌، چونكه‌ ده‌رئه‌نجامی نه‌رێنی ده‌بێت وه‌ك( قژهه‌ڵوه‌رین، قه‌بزی، سه‌رئێشه‌ی به‌رده‌وام، ماندوویه‌تی و خه‌مۆكی).

* سیستمێكی خه‌وی گونجاو:

خه‌و رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له‌ دابه‌زینی كێشی جه‌سته‌، چونكه‌ خه‌وی پێویست پارێزگاری له‌ ئاستی هۆرمۆنه‌كانی كۆرتیزۆڵ ده‌كات، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ راڕاییه‌وه‌ هه‌یه‌.

* خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست:

زۆر گرنگه‌ رۆژانه‌  هه‌شت بۆ ١٠ كوپ ئاو بخۆیته‌وه‌، یارمه‌تی تێكشكاندنی خواردنه‌كان ده‌دات و واده‌كات جه‌سته‌ ماده‌خۆراكییه‌ دروسته‌كان بمژێت، هه‌روه‌ها ئاو كالۆری و حه‌زی خواردن ده‌كاته‌وه‌.

* ده‌روونێكی ته‌ندروست:

له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌روه‌ باسكران، ده‌روونێكی ته‌ندروست زۆر گرنگه‌، چونكه‌ رێجیم كردن پێویستی به‌ ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌ و ده‌بێت خۆتی بۆ ئاماده‌ بكه‌یت.

167 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2022 12:01:09 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ