چوار جۆر میوه‌ی هاوینه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه
ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاشكرایكردووه، كه خواردنی كۆمه‌ڵێك میوه‌ی هاوینه‌ی و رووه‌كی ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كری خوێن .
كۆمه‌ڵێك میوه‌ی هاوینه‌ی و رووه‌كی هه‌ن كه نابێت توش بووانی شه‌كره زۆر بیخۆن ، چونكه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌كری خوێن به‌خێرایی:
مۆز:
هه‌رچه‌نده مۆز برێكی زۆر ماده‌ی خۆراكی باشی تێدایه، وه‌ك پۆتاسیۆم و ڤیتامین B6 و ماده‌ی ریشاڵی، به‌ڵام به به‌راورد به رووه‌كه‌كانی تر شه‌كری زۆرر تێدایه، بۆیه له‌وانه‌یه له‌ناكاو رێژه‌ی شه‌كر به‌رزبكه‌نه‌وه له خوێندا.
پاقله‌مه‌نییه‌كان:
ماده‌ی خۆراك و پڕۆتینی زۆر باشیان تێدایه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌مانه ئه‌وه‌یه كه بڕێكی زۆر كاربۆهێدراتیان تێدایه، نابێت وه‌ك ژه‌می سه‌ره‌كی بخورێن، به‌ڵكو خواردنی پڕ پڕۆتین ده‌بێت ژه‌می سه‌ره‌كی بن و له‌گه‌ڵیاندا بخورێن.
گێزه‌ر:
ئه‌مه‌ش به‌ته‌نیا نابێت بخورێت و ده‌بێت وه‌ك ژه‌می لاوه‌كی له‌گه‌ڵ خواردنی تردا بخورێت، چونكه بڕێكی زۆر شه‌كری تێدایه
*شوتی و كاڵه‌ك و ترێ و هه‌نجیر : هه‌ریه‌كه له‌م میوانه به‌سوودن بهلاَم ڕێژه‌یه‌كی به‌رز شه‌كرییان تێدایه و ئاگاداربه ڕاسته‌وخۆ كارده‌كه‌نه سه‌ر ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن و به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه .
|