بڕیارێك بۆ ڕاوچیانی ماسی دهرچوو
ئاراسته:جهعفهر حسێن
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماری کاروچالاکیەکانی سێ مانگی رابردوی ئەمساڵ ئاشکرادەکات و ڕایدهگهیهنێت"، 37 سەرپێچیکارمان لەسەر راوەماسی دەستگیر کردووە".
عهمید (هێمن کەمەرخان)، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"، لەئێستادا مەفرەزەکانمان لەسەر دەریا و دەریاچەکان چڕکردۆتەوە، بەهۆی قەدەغەکردنی راوەماسی، لەماوەی سێ مانگی رابردوشدا توانیومانە 37 سەرپێچیکار لەسەر راوەماسی دەستگیربکەین و دەست بەسەر زیاتر لە 600 ماسی راوکراویشدا بگرین".
هێمن کەمەرخان هۆشداری بە راوچیەکان دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە کە پێویستە راوچیەکان ئاگادار بن بەهەموشێوەیەک و لەهەمو کات و ساتێکدا راوکردنی ماسی بە تەزوی کارەبا و بەزەهر و بە تێنتی قەدەغەیە، پێویستە خۆیان توشی کێشە نەکەن.
جێگهی باسه سالأنه له له5/3وه تا 15/6 ڕاوكردنی ماسی قهدهغهیه له پێناو پاراستنی سامانی ماسیدا.
تەواوی ئامارەکە..
|