هەواڵ
شاناز ئیبراهیم سەردانى بارەگاى پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كوردی كرد
 ئاڕاستە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایى لە پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا دەکات.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، ئەمڕۆ ١٤ى حوزەیرانى ٢٠٢٢، لەشارى سلێمانى، هاوڕێ لەگەڵ جەزا سەید مەجید لێپرسراوى مەڵبەندى رێکخستنى سلێمانى، بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى حزبەکەیانەوە سەردانى بارەگاى پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا-ى کرد.

لەو سەردانەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ پێشکەشکردنى چەپکەگوڵ و پەیامى پیرۆزبایى بۆ ساڵیادى دامەزراندنى پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا، هیواى سەرکەوتنى لە راپەراندنی ئەركە نیشتمانی‌ و نەتەوەیی ‌و دیموكراسیەكاندا بۆ خواستن.

لە بەشێکى دیدارەکەدا، لەگەڵ عەلی شەمیدن نوێنەری پارتەکە لە هەرێم بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای کوردستان گفتوگۆی لەسەرکرا، جەخت لە گرنگیی هاریكاریی و هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە كوردستانییەكان و پاراستنی گیانی تەبایی و برایەتیی لەنێوانیاندا کرایەوە.

80 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/14/2022 12:22:03 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ