هەواڵ
خەڵاتی باشترین ژووری بازرگانی عێراق بەژووری بازرگانی و پیشەسازى سلێمانی بەخشرا
 ئاڕاستە

بەئامادەبوونى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدخەڵاتی باشترین ژووری بازرگانی عێراق بەژووری بازرگانی و پیشەسازى سلێمانی بەخشرا

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسى(ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی (سلێمانی، چەمچەماڵ، گەرمیان، راپەڕین، شارەزوور)، ئەمڕۆ ١٥ى حوزەیرانى ٢٠٢٢، بەشداریکرد لە مەراسیمى رێزلێنان لەژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەلایەن یەکێتى ژوورە بازرگانییەکانى عێراقەوە.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەوتەیەکیدا پیرۆزبایى ئەم رێزلێنانەى لەسەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى کارگێڕى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کرد کە وەک چالاکترین ژوور لەبوارى داهێنان و بازرگانى و وەبەرهێناندا دیاریکراوە، هاوکات هیواى خواست ئەم خەڵات و رێزلێنانە ببێتە پاڵنەرێکى بەهێز تاوەکو باشتر خزمەت بە کەرتى تایبەت بکەن، رۆڵى زیاتریان هەبێت لە بەهێزکردنى ئابوورى و بوژاندنەوەى بازاڕ لە هەرێمدا.

70 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2022 12:34:31 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ