هەواڵ
تەندروستی‌ سلێمانی‌: پەتای سکچون و رشانەوە و کۆلێرا کەمیکردووە
 شادان حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ رایدەگەیە‌نێت، حاڵەتەکانی‌ توشبوون بە پەتای سکچون و رشانەوە و کۆلێرا کەمیکردوە، لەبارەی‌ کۆرۆناش داوایەکی‌ بەپەلە لە هاوڵاتیان دەکات.

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا تایبەت بە ماڵپەڕی‌ ئاڕاستە وتی‌:لە ئێستادا هیچ حاڵەتێکی‌ ناجێگیری‌ توشبوون بە کۆرۆنا داغڵ نەکراوە، رۆژانە حاڵەتی‌ پۆزەتیف هەیە بەڵام رێژەکە ئاساییە.

وەک پەیامێکیش داوای‌ لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بپارێزن و رەچاوی‌ رێنماییەکانی‌ تەندروستی‌ بکەن، ئەوانەی‌ ڤاکسینیان وەرنەگرتووە سەردانی‌ بنکەکانی‌ وەرگرتنی‌ ڤاکسین بکەن و خۆیان بکوتن.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی‌ ئاستی‌ توشبوون بە پەتای‌ سکچون و رشانەوە و کۆلێرا ئاماژەی‌ بەوەکرد، حاڵەتەکان زۆر کەمبۆتەوە و ئامارەکان روو لەکەمبوونەوەن و داغڵ بوونی‌ نەخۆش هەیە، ئەو حاڵتانەش کە هەن زیاتر لەناو منداڵاندان.

61 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2022 11:45:27 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ