د. بەرهەم ساڵح پێشوازی لە فەرمانڕەوای گشتی كەنەدا ده‌كات
 ئاڕاسته‌:به‌هار ئه‌حمه‌د
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە جولی باییت فەرمانڕەوای گشتی كەنەدا كرد.

ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌  نووسینگەی سەرۆك كۆمار لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی ده‌ست ئاراسته‌ كه‌وتووه‌ هاتووه‌ ، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پەرۆشی عێراق بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی لەگەڵ كەنەدا كردەوە.

هاوكات باسی لە گرنگی بەشداریكردنی كۆمپانیا و بازرگانەكانی كەنەدا كرد لە وەبەرهێنان لە عێراق و فراوانكردنی ئاڵوگۆڕی زانستی و رۆشنبیریشی لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
865 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
1/20/2019 12:26:19 PM
زیاتر ...
هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ